به‌ڵگه‌ی چوونی ڤیراتی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت
تا ێت ده‌نگۆی چوونی ماركۆ ڤیراتی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا زیاتر ده‌بێت، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فره‌نسا و ئیسپانیا ناوه‌راستكاره ئیتاڵیاییه‌كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا سووره.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ڤیراتی هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشنی له پاریس كردووه و پێداگیری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ڤیراتی به كارگێرانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ناگه‌ڕێته‌وه و وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ستپێناكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا، دووپاتی كردۆته‌وه كه ڤیراتی په‌یامێكی روونی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناردووه و له چوونی بۆ بارسێلۆنا ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركاش، ڤیراتی له شاری بارسێلۆنا خانوویه‌كی بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی گرتووه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه.