گواردیۆلا ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه ئاستی ده‌گاته مێسی
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ یاریزانێك ئاستی بگاته لیۆنێل مێسی، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت له داهاتوو ببێته میرانگری مێسی، ره‌نگه ئه‌و یاریزانه كلیان مباپێ بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14 جه‌نیوه‌ری 2018، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: مێسی یاریزانێكی مه‌زن له‌سه‌رده‌می من تۆپی زێرینی برده‌وه، له دوای منیش دیسان تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و به‌هره‌مه‌ندێكی لێهاتووه و جیاوازه له هه‌مووان.
پێپ گوتیشی: زه‌حمه‌ته كه‌سێك بدۆزێته‌وه كه ئاستی بكاته مێسی، به‌ڵام مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێمان ره‌نگه بتوانێت ئه‌و كاره‌ی لیۆ بكات، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین و بزانین هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسی ده‌توانێت به ئاستێكی جێگیر تا 10 بۆ 12 ساڵی دیكه چی ده‌كات.