به وێنه... ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا شه‌قامی وه‌رزشی هه‌ژاند
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ئوتۆمبێلێك له كرده‌وه‌یه‌كی تیرورستی چه‌ندان هاوڵاتی سیڤیلی بارسێلۆنا ده‌شێلێت و به چه‌كیش هێرش ده‌كرێته سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك و 13 كه‌س ده‌كوژرێت و زیاتر له 80 كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.
دوای ئه‌م رووداوه، تا دێت هاوخه‌می له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ قوربانیانی بارسێلۆنا زیاد ده‌بێت.
كریستیانۆ په‌یامی نارد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید كه له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و بۆ 5 یاری سڕ كرا، به‌ڵام دوای هێرشه تیرورستییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا، كریستیانۆ به روحی وه‌رزشی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی شاری بارسێلۆنا نارد و له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: رووداوه تیرورستییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا ئازاریدام و سه‌لامه‌تی و هاوخه‌می خۆم بۆ هاوڕێیان و خانه‌واده‌كان ده‌خوازم.
مێسی هاته ده‌نگ
لیۆنێل مێسی كه زیاتر له 15 ساڵه له شاری بارسێلۆنا نیشته‌جێیه، دوای كرده‌وه تیرورستیییه‌كه، پرسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی قوربانیانی رووداوه تیرورستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو شاری بارسێلۆنا كرد.
لیۆنێل مێسی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك له دژی ئه‌و كاره تیرورستییه هاته ده‌نگ و نووسیویه‌تی: ده‌مه‌وێت هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته بكه‌م و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ گشت هاوڕێیه‌كانم ده‌خوازم.
مێسی ده‌شڵێت: ئێمه دژی كاری توندوتیژین و ده‌مانه‌وێت دوور له ئاژاوه‌گێری به ئاشتی و لێبورده‌یی بژین.
پاریس سانجێرمان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه وه‌رزی رابردوو به‌هۆی یانه بارسێلۆناوه خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی خسته گۆڕ، كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كرده‌وه تیرورستییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا یانه‌ی (پی ئێس جی) ململانێیه وه‌رزشییه‌كانی په‌راوێز خست و له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی شاره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی: رووداوه تراژیدیاییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا ئێمه‌ی نیگه‌ران كرد، نیگه‌ران مه‌بن ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین.
نێیمار نزای پاراستنی شاری بارسێلۆنا له خودا ده‌كات
نێیمار داسیلڤیا، كه نزیكه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بارسێلۆنای جیهێشت، له پۆستێكیدا هاوخه‌می خۆی بۆ هاوڵاتیانی بارسێلۆنا ده‌ربڕی و نووسیووه‌تی خودا خێزانه‌كان بپاریزیت بارسێلۆنام خۆشده‌وێت.
رۆژنامه‌ی ماركای وه‌رزشی كه له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ده‌رده‌چێت و به‌وه ناسراوه كه سۆزێكی زۆری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه، له چاپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رگی رۆژنامه‌كه‌ی گرینگی‌دان به كاره‌تیرورستییه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنا ته‌رخان كرد بوو.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا كه له مه‌درید ده‌رده‌چێت، ئه‌ویش به‌رگری رۆژنامه‌كه‌ی له چاپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ هێرشه په‌لامارده‌ره‌كه‌ی سه‌ر شاری بارسێلۆنا ته‌رخان كردبوو، هه‌ڵبه‌ت به‌یاننامه و هاوخه‌می زۆربه‌ی یانه و یاریزانه ناسراوه‌كانی له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی بڵاو كردبووه‌وه.
هاوخه‌می رامۆس، كاپتنی ریال مه‌درید بۆ قوربانیانی شاری بارسێلۆنا كه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌و شاره ده‌ربڕیوه
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له سۆشیاڵ میدیا هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانییه‌كانی شاری بارسێلۆنا ده‌ربڕی، دیارترینیان (مارسێلۆ، مۆدریچ، كرووس، ناڤاس و گاریس به‌یل).