ئیسكۆ ده‌چێته بارسێلۆنا؟
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئیسكۆ ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی زستانه له ریال مه‌درید بڕوات، ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی بارسێلۆناش هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت ئیسكۆ په‌یوه‌ندی به كامپ نوو بكات و درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.
له‌وه‌ته‌ی سۆلاری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی له ئه‌ستۆ گرتووه، ئیسكۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی شایانه دوورخراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن میدیاكانه‌وه زۆرترین قسه‌وباس له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئیسكۆ له سكۆلاری ده‌كرێت.
پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیسكۆ ئاره‌زووی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
له به‌رامبه‌ردا ریڤاڵدۆ هێرشبه‌ری پێشووی به‌رازیلی كه له نێوان 1997 تا 2002 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ئیسكۆ به درێسی بارسێلۆنا ببینم، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له باشترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ناوه‌راستكارێكی نایابه و تایبه‌تمه‌ندی هێرشبه‌ریشی تێدایه.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت: پێموایه رۆیشتنی ئیسكۆ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ریال مه‌درید دروست ناكات، چونكه ریال مه‌درید له ئێستادا ته‌نیا پێویستی به یاریزانێكی گۆڵكاره و له هێڵی ناوه‌ند هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ تۆڵه‌ی لویس فیگۆ له ریال مه‌درید بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ریال مه‌درید له 2000 گرێبه‌سته‌كه‌ی فیگۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ره‌و بێرنابیۆی هێنا.