رامۆس: ئاماده‌م هه‌زار جاری دیكه‌ش له پێناو ریال مه‌درید خوێنم بڕێژم
سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دێربی مه‌درید هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ئاماده‌م هه‌زار جاری دیكه له پێناو درێسی ریال مه‌درید خوێنم بریژم.
رامۆس له یارییه‌كه‌ی دوێنێی دێربی مه‌درید و له گێمی دووه‌م له‌گه‌ڵ لۆكاسی یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ریه‌ككه‌وت و به‌هۆیه‌وه خوێنێكی زۆر له لووتی هات و دواتر یاریگه‌ی جێهێشت و ناچۆ فێرناندێز هاته شوێنه‌كه‌ی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2017، سێرخیۆ رامۆسی سه‌ركرده‌ی ریال مه‌درید له پۆستێكدا كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: نازانم كه‌ی بۆ یاریگه‌كان ده‌گه‌ڕێمه‌وه و سووپاسی هاوخه‌می هانده‌ران ده‌كه‌م.
رامۆس ده‌شڵێت: ئاماده‌م هه‌زار جاری دیكه له پێناو درێسی ریال مه‌درید خوێنم بڕێژم.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رامۆس له نۆرینگه‌ی پزیشكی (سانیتاس) پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه لووتی شكاوه.
له باره‌ی ماوه‌ی دوورخراوه‌نه‌وه‌ی له یاریگه‌كان، ریال مه‌درید له بڵاوكراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌كان په‌یوه‌سته به پلان و شێوازی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی.