ئۆپڕا بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی چه‌ند رێنمایی و ئامۆژگارییه‌كی مێسی ده‌كات
ئۆپرا وینفری كه به ئه‌فسانه‌ی مێدیای ئه‌مریكا ناسراوه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیالی 2018ـی رووسیا په‌یامێك بۆ لیۆنێل مێسی ده‌نێرێت.
ئۆپرا وینفری كه له‌وه‌ته‌ی 1971ـه‌وه بێژه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته، ئۆپرا له كاتی ئاماده‌بوونی له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئارجێنتینا له باره‌ی لیۆنێل مێسی پرسیاری لێ كرا و گوتی: من ئاگادارم كه مێسی خه‌ونێكی گه‌وره‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناسناوی جامی جیهانی هه‌یه.
ئۆپرا گوتیشی: ئه‌گه‌ر مێسی بیه‌وێت به‌م خه‌ونه شاد بێت، پێویسته زۆر به قووڵی و به هێمنی له باره‌ی ئامانجه‌كه‌ی بیر بكاته‌وه و به هه‌موو هێز و توانایه‌وه له نێو یاریگه بۆ تێكشكاندنی به‌رامبه‌ره‌كانی وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك باوه‌رپێكراو بجه‌نگێت.
ئۆپرا ده‌شڵێت: هێزێكی زۆر گه‌وره له ناخ و جه‌سته‌ی مێسی دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به بیركردنه‌وه و ده‌روونێكی باش سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیال بكاته‌وه، ده‌توانێت له ئامانجه‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیال سه‌ركه‌وتوو بێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی تانگۆ و خۆی بۆ دوو یاری دۆستانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاماده ده‌كات، یه‌كێكیان له رۆژی هه‌ینی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا ده‌كات، دواتر سێشه‌ممه‌ی دادێ رووبه‌ڕووی ئیسپانیا ده‌بنه‌وه.