لۆکاکۆ به‌ ده‌ردی كریستیانۆ چووه‌ و 7 یارییه‌ تۆڕی گۆڵی ون كردووه‌

لۆكاكۆ به‌هۆی 5 هۆكار له‌ گۆڵكردن دابڕاوه‌

یارییە لە گۆڵ تۆمار کردنەوە دوورە حەوت یارییە لەسەر یەک لۆکاکۆی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی نەیتوانیوە تەنانەت گۆڵێکیش تۆمار بکات و ئاستی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەم یاریزانە لە ھاوینی رابردوو بە 75 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی لە ئیڤێرتۆنەوە پەیوەندی بە یانەی مان یو کرد، لەسەرەتای یارییەکانی بەباشی خۆی سەلماند و لەگەڵ شەیتانە سوورەکان توانی 11 گۆڵ تۆمار بکات، دواتر بۆ ماوەی 566 خولەک نەیتوانی تۆڕی یانەکان بھەژێنێت.

 بەپێی پێگەی ئۆبتا بۆ ئامار و سەرژمێری، ئاستدابەزینی لۆکاکۆ بۆ 5 ھۆکار گەڕاندەوە:

1ـ لە دەرەوەی بۆکسی گۆڵی بەرانبەر دەبیندرێت لۆکاکۆ لە سەرەتای یاریکردنیدا زیاتر لەناو بۆکس دەبیندرا، کەچی لە یارییەکانی دواییدا مۆرینیۆ رۆڵی دیکەی یاریکردنی لەدەرەوەی بۆکس پێبەخشی، ئەمەیش بە ھۆکاری یەکەم دەزاندرێت.

2ـ نەبوونی یاریزانێکی دروستکەر بەر لە پێکانی پۆگبا، لۆکاکۆ ئاستێکی باشی پیشکەش دەکرد، ھاوکات دوای پێکانی یاریزانە فڕانسییەکە ئاستی مختاریانیش دابەزی، لۆکاکۆش زەرەرمەندی یەکەم بوو.

3ـ تۆپەکان بەکەمی بەر قاچەکانی لۆکاکۆ دەکەوێت ئەوەی تێبینی کراوە، یاریزانە بەلجیکییەکە لە یارییەکانی دواییدا تۆپەکان بەکەمی بە قاچەکانی دەکەوتن، بۆنموونە لە یاری یانەکەی بەرانبەر بە لیڤەرپوول تەنھا 22 جار تۆپ ھاتۆتە ژێر قاچەکانی.

4ـ تیپەکەی مۆرینیۆ ھۆکارێکیترە تەنھا دابەزینی ئاستی خودی لۆکاکۆ نییە، بەڵکو تیپەکەی راھێنەرە پۆرتوگالییەکەیش رێژەی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ لە چوار یاری رابردوو دابەزیوە، پێشووتر رێژەی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ بە ڕێژەی 56.38، کەچی لە چوار یاری رابردوو رێژەکە بۆ 53.49 دابەزی.

5ـ ململانێی نێوان مارسیال و راشفۆرد لە 7 یاری رابردوو، ھەردوو یاریزان ئەنتۆنی مارسیال و مارکۆس راشفۆرد بەردەوام لە رکابەرییەکی سەختدان بۆ ئەوەی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە بن، چونکە مۆرینیۆ رەتیدەکاتەوه‌ ھەردوو یاریزان بەیەکەوە لە پشت لۆکاکۆ یاری بکەن، ئەمەیش وایکرد ململانێی نێوان ھەردوو یاریزان لەسەر یەک شوێنی یاریکردن بێت، ئەمە لەکاتێکداتە ئەم دوو یاریزانە رۆڵێکی باڵا لەتۆمارکردنی گۆڵدا دەگێرن.

لوقمان عەلی