كریستیانۆ داوای یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ ده‌یه‌وێت ئاندرێ گۆمێزی هاونیشتیمانی رازی بكات له یانه‌ی بارسێلۆناوه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید بگوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ داوای له خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كردووه له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاندرێ گۆمێز گفتووگۆ له‌گه‌ڵ كارگێرانی ریال مه‌درید بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له كاتی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018، گۆمێز ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید به كریستیانۆ راگه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه لیۆنێل مێسی گله‌یی له ئاستی گۆمێز كردووه كه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كۆمه‌كی هێڵی پێشه‌وه بكات و هاوسه‌نگی له ناوه‌راستی یاریگه دروست بكات، بۆیه داوای فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی كردووه.
ئاندرێ گۆمێزی 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگیشتووانی یانه‌ی پۆرتۆ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر روویكرده یانه‌ی بێنفیكا، ماوه‌ی دوو وه‌رزیش له لالیگا یاری بۆ یانه‌ی ڤالێنسیا كردووه، دوای ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی گۆمێز له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، بارسێلۆنا چاوی خسته‌سه‌ر گۆمێز و هه‌ر راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه گۆمێزی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و یاریزانه نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه.