دێرنترین وه‌رزش له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یه‌كێك له‌ سه‌یروسه‌مه‌ترین وه‌رزشی جیهان ساڵانه‌ له‌ وڵاتی توركیا ده‌كرێت كه‌ تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی كۆدەبنەوەو ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه‌ گیانی یه‌كتر كه‌ پێی دەگوترێ زۆرانبازی زەیتی.

بۆ ئەمساڵ لە شاری ئادەنە لە باكووری رۆژئاوای توركیا، ركابەرییەكە بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵەكانی رابردوو ژمارەیەكی زۆری زۆرانباز خۆیان ناونووس كردبوو، كە ژمارەیان دەگەیشتە2200  زۆرانباز.

بەر لەوە زۆرانبازەكان بكەون گیانی یەكتر وھەوڵی بەزەوی دادانی یەكتر بدەن دەبێت لەشی خۆیان بە زەیت چەور بكەن.

ئەم رۆنەی كە جه‌سته‌یانی پێ چه‌ور ده‌كه‌ن وادەكات زۆرانبازەكان نەتوانن بە ئاسانی یەكتر بگرن یاخود یەكتر بەزەویدا بدەن.

لەكۆی ئەم2200  زۆرانبازە تەنیا 60 یاریزان سەركەوتن بۆ قۆناخی كۆتایی و ركابەری ناسناوەكە دەكەن، ئەوەی ببێتە پاڵەوانیش 50ھەزار لیرەی توركی بەدەست دێنێت كەدەكاتە 14 ھەزار دۆلار.

ئەم پاڵەوانیەتی زۆرانبازی زەیتیە لە ساڵی 1357 لە توركیا دامەزراوە و تا ئێستاش نەوەكانی ئەم وڵاتە درێژە بەم یاریە دەدەن و وەك یاریكی كلتوری سەیری دەكەن.

دوای تەواو بوونی یاریەكانیشیان یاریزانەكان دەبێ بەقەد یاری كردن بە پاك كردنەوەی لەشیان خەریك بن، ئەمە جگە لەوەی یارییەكی وەرزشیە نمایشێكی وەرزشی و كۆمیدی دەبێت.