به‌په‌له.. گه‌نجێك له كاتی یاریكردن زمانی قوتدایه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا
گه‌نجێكی په‌یمانگه‌ی وه‌رزه‌شی ئاكرێ له كاتی یاریكردن به‌هۆی قوتدانه‌وه‌ی زمانی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئاكرێ به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بۆ پشكنینی زیاتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی دهۆك كراوه.
ئێوارەی ئەمرو چوارشه‌ممه، 28 نۆڤێمبه‌ری 2018، قوتابییه‌كی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ئاکرێ کە لە قوناغی یەکەمی خوێندن بووە، بە ناوی (عەلا خه‌سرو) لە گه‌رمه‌ی یارییه‌كی توپی پێدا له‌گه‌ڵ ھاورێیهکانی لە یەکێک لە یاریگای شەش یاریزانی گوندەکانی سەر بە قەزای ئاکرێ بەھوی قوتدانی زمانی گیانی لەدەست دا .
سەباح زوھێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمرو چوارشه‌ممه کاتژمێر 6:00 تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ گه‌یشتۆته‌وه نەخوشخانەی ھەوارھاتنی ئاکرێ بەناوی (عەلا خه‌سرو) کە بە رەچەڵەک خەلکی گوندی دەرویشانە لە شاره‌دێی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان و ماوه‌یه‌ك لە دھوک نیشتەجێ بووە.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاكرێ به كوردستان24ـی گوت کە تەرمی گەنجەکە بو ئەنجامدانی پشکنین و زانینی ھوکاری گیانلەدەستدانی ڕەوانەی نەخوشخانەی دادی دھوک کراوە و دواتر رادەستی مالباتی دەکرێت .