به فه‌رمی ئیسپانیا پێكهاته‌ی كۆتایی بۆ مۆندیال بڵاو كردوه‌وه
جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری ئیسپانیا پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا بڵاو كرده‌وه و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیاری دوورخستۆته‌وه.
له پێكهاته‌كه‌دا، له شوێنی ئالڤارۆ مۆراتا بانگهێشتی ئیاگۆ ئاسپاسی هێرشبه‌ری سێلتا ڤیگۆی كردووه، ماركۆس ئالۆنسۆی به‌رگریكاری چێڵسی بانگهێشت نه‌كردووه و له شوێنی ئه‌و بانگهێشتی ناچۆ فێرناندێزی به‌رگریكاری ریال مه‌دریدی كردووه.
راهێنه‌ری ئیسپانیا سێرجی رۆبێرتۆی یاریزانی بارسێلۆنای دوورخستۆته‌وه و له شوێنی ئه‌و بانگهێشتی ناچۆ مۆنریالی به‌رگریكاری ئارسێناڵی كردووه.
جیا له‌وه‌ش سیسك فابریگاسی ناوه‌راستكاری چێڵسی ناوی له لیستی یاریزانه‌كانی مۆندیال نییه و لوكاس ڤاسكێزی بانگهێشت كردووه.
لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
راهێنەر: جولیان لۆپیتێخی
گۆڵپارێز: داڤید دێ خیا، کیپا ئاریزابالاگا، پیپی ریێنا
بەرگریکار: جیرارد پیکێ، سێرخیۆ رامۆس، سیزار ئازپیلیکوێتا، ناچۆ مۆنڕیال، ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، خۆردی ئالبا، دانی کارڤاخال، ناچۆ فێرناندێز.
ناوەڕاستکار: سێرخیۆ بۆسکێتس، مارکۆس ئاسینسیۆ، ئاندرێس ئینیێستا، ئیسکۆ، ساول نیگوێز، تیاگۆ ئالکانتارا، کوکی، داڤید سیلڤا
هێرشبەر: یاگۆ ئاسپاس، رۆدریگۆ مۆرینۆ، دیێگۆ کۆستا، لۆکاس ڤازکوێز