كریستیانۆ هێشتا هیچ یارییهكی بۆ یوڤی نهكردووه ریكۆردێكی گهورهی تۆمار كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئهستێرهی پورتوگالی هێشتا به فهرمی درێسی یوڤێنتۆسی نهپۆشیوه، كهچی ریكۆردێكی نوێی لهگهڵ یانهی خانمه پیرهكه تۆمار كردووه.
لەگەڵ چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یۆڤێنتۆس، ریکۆردێکی نوێ لە فرۆشتنی درێسەکانی ئەو یانەیە تۆمار کراوە.
دوای ئەوەی کە ئەستێرەی پۆرتوگالی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریدا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیاوە بکات، لە فرۆشگا فەرمیەکانی بیانکۆنێری له ههر خولەکێك درێسێکی دۆن فرۆشراوە و هاندەرانی ئەم یانەیە بەردەوام لە چاوەڕێ هاتنی درێسی زیاتری ئەم یاریزانەن بۆ بازارەکان و ئەمەش دەبێتە ریکۆردێکی نوێ بۆ یانەی ئیتاڵی، چونکە پێشتر درێسی هیچ یاریزانێکی ئەم یانە بەم شێوەیە کریاری نەبووە.
هەر بە هۆی زۆری داواکاری کرینی درێسی رۆناڵدۆ، چەند فرۆشگایەکی دیکە لە شارەکانی ئیتاڵیا کرانەتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی تهمهن 34 ساڵ، له ریال مهدریدهوه به 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایهوه، بڕیاریشه یانهی یوڤی مهراسیمێكی گهوره بۆ ناساندنی كریستیانۆ به میدیاكان و هاندهران ساز بكات.