مێسی بووه گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا
لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و هێرشبه‌ری بارسێلۆنا بووه گۆڵكاری یه‌كه‌می خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌م وه‌رزه و به جیاوازی ته‌نیا گۆڵێك پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه‌وته‌وه.
مێسی كه‌هه‌فته‌ی رابردوو پێڵاوی زێڕینی ئه‌م وه‌رزه‌ی یه‌كلاكرده‌وه به 45 گۆڵ و به جیاوازی گۆڵێك به‌سه‌ر رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح سه‌ركه‌وت و بووه یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌م وه‌رزه ئه‌م ژماره گۆڵه تۆمار بكات.
كریستانۆ و سه‌ڵاح شه‌وی رابردوو له فایناڵی چامپیۆنزلیگ كه دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌یان بوو نه‌یانتوانی ریكۆرده‌كه له‌گه‌ڵ مێسی یه‌كسان بكه‌نه‌وه، ئه‌ستێره میسرییه‌كه شه‌وێكی تراژیدیای تێپه‌ڕ كرد و له گێمی یه‌كه‌م به‌هۆی پێكانه‌وه به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، كریستیانۆش له شه‌وی خۆیدا نه‌بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی توڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بهه‌ژنێت له یاریگه هاته ده‌ره‌وه.