له لیڤه‌رپوول ده‌ریان كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م گۆڵه كڵۆپی ناچار كرد بیگه‌ڕێنێته‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فشار بۆ سه‌ر یۆرگن كلۆپ دروست ده‌كه‌ن تا هاری ویلسن له یانه‌ی دێربی كاونتی بگه‌ڕێنێته‌وه كه به‌شێوه‌ی خواستن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فرانك لامپارد له خولی پله‌یه‌كی ئینگلاند یاری ده‌كات.
هاری وێڵسنی وێڵزی له دوایین یاری خۆی سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی كرد و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، به‌مه‌ش له ئێستاشدا یۆرگن كڵۆپی ناچار كردووه به‌هۆی ئه‌م ئاستبه‌رزی گۆڵانه‌وه ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه.
هاری وێڵسنی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی دێربی كاونتی گواسترایه‌وه، ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت، هاری وێڵسن پێشتر له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی لیڤه‌رپوول له كۆی 60 یاری، 32 گۆڵ و 14 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دێربی كاونتیش له كۆی 16 یاری 5 گۆڵی كردووه.