یارییه‌كانی لالیگا له وڵاتانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یه‌كێك له خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا بڕیارێكی ده‌گمه‌ن ده‌درێت كه تێیدا سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بازرگانی رێككه‌وتووه كه به‌شێك له یارییه‌كانی لالیگا بۆ ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا بگوازرێنه‌وه، له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه به یارییه‌كانی كلاسیكۆش كراوه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ئه‌مریكای باكوور و ئیسپانیا و ده‌رفه‌تی سه‌یركردنی یارییه‌كانی لالیگاش بۆ ملیۆنان هه‌واداری وه‌رزشی له‌م كیشوه‌ره ده‌ره‌خسێنێت و له تاموچێژی یارییه‌كانی كلاسیكۆ سوودمه‌ند ده‌بن.
خاڤێر تیباس سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگای ئیسپانیا واژۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه كردووه بۆ 15 ساڵی داهاتوو له‌سه‌ریه‌ك، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام له نێویاندا كلاسیكۆ كراوه‌ته مه‌رجی رێككه‌وتنه‌كه.