رۆژنامه‌نووسان و هانده‌رانی گه‌رمیان له دژی ئیداره‌ی شێروانه هاتنه ده‌نگ
ئه‌ڵقه‌ی چواره‌می به‌رنامه‌ی (فاوڵ) له رادیۆی كوردستان24 تایبه‌ت بوو به دۆخی خراپی یانه‌ی شێروانه له‌م دوو وه‌رزه‌ی رابردوو، سه‌رجه‌م ئه‌و هانده‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌كه كرد گله‌ییان له ئیداره‌ی یانه‌كه كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن نازی یاریزانه‌كان رابگرن و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌كه له لایه‌ن دوو تا سێ كه‌س قۆرخكراوه و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه داراییه‌كانی یانه‌كه‌ش گیراوه.
هه‌رێم كه‌لاری چی گوت؟
هه‌رێم كه‌لاری كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی شێروانه و نه‌ورۆز، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی فاوڵ له رادیۆی كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له نێوان ساڵانی 1999 تا 2002 یاری بۆ یانه‌ی شێروانه كردووه، ده‌شڵێت: پێشتر له سه‌رده‌می من زه‌مینه‌یه‌كی پڕ له ملانێی وه‌رزشی هه‌ستی پێده‌كرا و تاموچێژی وه‌رزش له شارۆچكه‌ی كه‌لار له لوتكه بوو، چونكه ئه‌وكات له گه‌رمیان جگه له شێروانه، یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ركابه‌ریش هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا وه‌رزشی ئه‌و ناوچه‌یه قۆرخكراوه و جگه له یانه‌ی شێروانه لێ ناگه‌ڕێن هیچ یانه‌یه‌كی دیكه دروست بێت.
هه‌ریم كه‌لاری كه وه‌رزی رابردوو وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، نیگه‌رانی خۆی له به‌رنامه‌ی فاوڵ به‌رامبه‌ر ستافی كارگێری شێروانه راگه‌یاند كه رێگه به كه‌سانی ئه‌كادیمی ناده‌ن تێهه‌ڵكێشی ده‌سته‌ی كارگێری یانه كه‌لارییه‌كه بن.
سه‌رچاوه داراییه‌كانی شێروانه قۆرخ كراوه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه له ئێستادا یانه‌ی شێروانه كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی دارایی له‌به‌رده‌سته كه بازرگانی پێوه ده‌كرێت، بۆ نموونه دوو گه‌راجی بارهه‌ڵگر به رووبه‌ری زیاتر له 1000 مه‌تر، له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه‌ی گه‌رۆك و یاریگه‌ی تارتان، دووكان و مه‌له‌وانگه و هۆڵی داخراو و كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی تر.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ریم كه‌لاری له به‌رسیڤێكی كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رچاوه داراییه‌كانی شێروانه قۆرخكراوه، گوتیشی: شێروانه وه‌ك پێویست ئاماده نییه سه‌رچاوه دارییه‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانان به‌كاربێنێت، بۆیه یاریزانه‌كان به ناچاری به‌ره‌و یانه‌كانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: من پێشتر به‌هۆی خۆشه‌ویستیم بۆ یانه‌ی شاره‌كه‌م، ئاماده‌بووم بگه‌ڕێمه‌وه شێروانه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون نیوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌م پێشكه‌ش بكه‌ن كه له یانه‌كانی دیكه پێشكه‌شم كرابوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر منی له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ شوێنی له دایكبوونم سارد كرده‌وه.
هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌ست پێبكرێت دژایه‌تی ده‌كرێت
هه‌ردی حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كه‌لار له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی فاوڵ له رادیۆی كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌شێكی زۆر له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له دوایین هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری شێروانه ده‌رچوون له ئێستادا په‌راوێزخراون و خۆشیان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
هه‌ردی حه‌سه‌ن ده‌شڵێت: یانه‌ی شێروانه له لایه‌ن 2 تا 3 كه‌س قۆرخكراوه و رێگه به كه‌سانی تر ناده‌ن له‌گه‌ڵیان ئیش بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بن، هه‌ر بۆیه به‌شێك له‌وانه‌ی به حه‌قی خۆیان زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، كه‌چی په‌راوێزخراون و به‌شدارییان له هیچ كۆبوونه‌وه و ورده‌كارییه‌ك پێ ناكه‌ن و له هیچ شتێك پرسیان پێ ناكه‌ن و دژایه‌تیش ده‌كرێن.
كۆچی ئه‌ستێره‌كان له شێروانه‌وه بۆ یانه‌كانی دیكه ده‌ستیپێكردووه
هه‌ردی حه‌سه‌ن له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی رایگه‌یاند كه رۆیشتنی یاریزان و تۆرانی ئه‌ستێره‌كانی شێروانه و كۆچكردنیان بۆ یانه‌كانی دیكه له حاڵه‌ته‌وه بۆته دیارده، ده‌شڵێت: له یانه‌ی شێروانه یاریزانه‌كان حه‌قی خۆیان پێ نادرێت، بۆیه له وه‌رزی ئه‌مساڵ زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی شێروانه به‌سه‌ر یانه‌كانی دیكه دابه‌شبوون و به‌شێكیشیان ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستبه‌رداربوونیان پێ نادرێت له ماڵه‌وه دانیشتوون، ئه‌مه‌ی له شێروانه رووده‌دات جیاوازه له یانه‌كانی دیكه له حاڵه‌ته‌وه بۆ دیارده و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه شكاوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌نووسێك: ئیداره‌ی شێروانه گوێ له هیچ كه‌سێك ناگرن
دانا له‌تیف رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی گه‌رمیان له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی فاوڵ، به رادیۆی كوردستان24ـی راگه‌یاند كه به‌رده‌وام راگه‌یاندنه‌كان پێشنیاری باشیان بۆ ئیداره‌ی یانه‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌وان گوێ له هیچ كه‌سێك ناگرن.
دانا له‌تیف گوتیشی: ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستا شێروانه به‌ڕێوه ده‌بات، دۆخێكی خراپی هێناوه‌ته پێشه‌وه، له ئێستادا هه‌موو قورساییه‌كی ئه‌و یانه‌یه خراوه‌ته سه‌ر تۆپی پێ، كه‌چی ئاست و ئه‌نجامی ئه‌م تیپه‌شی به‌ره‌و خراپبوون رۆیشتووه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه تیپی باله‌كه‌ی كه له خولی نایابی عێراقه ئاماده‌یه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی شێروانه ده‌خرێته‌ڕوو
دانا له‌تیف له وه‌ڵامێكی به‌رنامه‌ی فاوڵ له باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی یانه‌ی شێروانه به‌ره‌و باشتر بچێت، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی باشتركردنی ئه‌م دۆخه به‌م ستافه ئیدارییه‌ی ئێستا قورسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌ستێره تۆراوه‌كانی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه كه له ئێستادا به ژماره 30 یاریزان له‌م چه‌ند ساڵه له كه‌لاره‌وه به‌ره‌و یانه‌كانی دیكه هه‌نگاویان ناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانانه ئاشت بكرێته‌ه ده‌توانرێت شێروانه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز پۆڵایین به وێنه‌ی ساڵانی رابردوو دروست بكاته‌وه و ئه‌نجامه‌كانیشی به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕوات، چونكه له ئێستادا ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كانی تیپه میللییه‌كانیش ئاوات بۆ ئه‌وه ناخوازن یاری بۆ یانه‌ی شێروانه بكه‌ن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌لار ده‌كه‌ن.
ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی گرتووه ده‌رگای یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر داخستووه
سه‌نگه‌ر حه‌مید یه‌كێك له رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێره‌كانی سنووری گه‌رمیان، چیرۆكی به‌ریه‌ككه‌وتنی خۆیان له به‌رنامه‌ی فاوڵ گێرایه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه شێروانه شووناسی خۆی ون كردووه، ده‌شڵێت: من ته‌نیای به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشنیار و ره‌خنه‌م گرتووه ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگه‌یان له‌سه‌ر داخستووم و چه‌ندانجاریش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن هاتووم.
سه‌نگه‌ر حه‌مید گوتیشی: ناكرێت یانه‌یه‌ك باشترین سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌بێت كه‌چی تووشی ئه‌م دۆخه خراپه بێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م داهاته‌ی شێروانه‌ی له‌به‌رده‌ست بێت باشترین ئه‌نجامی ده‌بێت، له ئێستاشدا ئه‌و یانه‌یه له‌سه‌ر سیسته‌مێك دروست بنیات نه‌نراوه و ئه‌وانه‌ی له‌و یانه‌یه كار ده‌كه‌ن به واتای وشه له وه‌رزش تێ ناگه‌ن و خۆیان به یانه‌ی شێروانه‌دا شۆڕ كردۆته‌وه هیچ خزمه‌تێكی ئه‌وتۆیان بۆ یانه‌كه نه‌كردووه، هه‌ركاتێكیش به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كان ده‌كه‌یت ده‌رگای یاریگه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی شێروانه ئاماده‌ن نه‌بوون گوێ بۆ ره‌خنه‌كان بگرن
هیچ به‌رپرسێكی شێروانه ئاماده‌نه‌بوو گوێ له‌و هه‌موو پێشنیار و ره‌خنانه بگرن كه له به‌رنامه‌ی فاوڵ له رادیۆی كوردستان24 خرایه ڕوو، سه‌رجه‌میان به‌هۆی كاری جیاواز و هانا بردن بۆ داخستنی مۆبایله‌كانیان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
كوردستان24 دوو رۆژ پێش ده‌ستپێكی به‌رنامه‌كه په‌یوه‌ندی به جێگری سه‌رۆكی شێروانه، ئه‌مینداری دارایی، سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێ و راهێنه‌ری یانه‌كه كرد، به‌ڵام هیچ كامێكیان به‌ڵێنێكی دروستیان نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یان خۆیان بده‌ن له باره‌ی ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ی ئاراسته‌یان ده‌گرێت.