مێسی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆتینهۆ پێشنیاری 3 یاریزانی بۆ بارسێلۆنا كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی 3 یاریزانی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه پێشبینی ده‌كرێت له گواستنه‌كانی داهاتووش كارگێرانی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول شكست بهێنن.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ریاز محه‌ره‌زی هێرشبه‌ری جه‌زائیری یانه‌ی لێسته‌ر سێتی یه‌كه‌مین خواست و به‌ربژێری لیۆنێل مێسییه له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ.
مێسی 2 یاریزانی دیكه‌ی بۆ كارگێرانی بارسا به‌ربژێر كردووه، یه‌كێكیان تۆماس لیماری هێرشبه‌ری به‌رازیلی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی یانه‌ی مۆناكۆیه كه به‌شداری 55 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كردووه و 14 گۆڵی تۆمار كردووه.
سێیه‌م یاریزان كه مێسی به‌ربژێری كردووه، نه‌بیل فه‌قیری ئه‌ستێره تازه‌ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسی كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له 15 یاری، 12 گۆڵی كردووه.