نێیمار به دڵته‌نگی هاوشانی دایكی به‌ره‌و ژووری نه‌شته‌گه‌ری به‌ڕێكه‌وت
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له پاژنه‌ی پێی گه‌یشتۆته نه‌خۆشخانه‌ی شاری (بێلۆ هۆریزۆنتێ) به‌رازیل.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار شه‌وی رابردوو هاوشانی (نادین گۆنكالڤێز)ـی دایكی و تیمه پزیشكییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه.
نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی سانجێرمان له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مارسیلیا ده‌ماره‌كانی (قووله‌پێی) پچڕا.
رۆژنامه‌ی (گلۆبۆ)ـی به‌رازیلی لێدوانووێكی له (لاسمار)ـی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشكی نێیمار وه‌رگرتووه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار رۆژی شه‌ممه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 مانگ له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
لاسمار ده‌شڵێت: نێیمار زۆر دڵته‌نگه، به‌ڵام له‌وه تێده‌گات كه جگه له نه‌شته‌رگه‌ری هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه و به‌ڵێنیشمان به نیمۆ داوه به باشترین شێوه بارودۆخی ته‌ندروستی بگه‌ڕێینه‌وه جارانی پێشووی.