نهێنی ئاهه‌نگه سه‌یره‌كه‌ی كریستیانۆ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ئاشكرا بوو
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مریكا نهێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كات دوای تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی له دژی ئیسپانیا.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ESPN كه بنكه‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، كریستیانۆ له ئاهه‌نگی گۆڵتۆماركردنه‌كه‌ی كه ده‌ستی بۆ چه‌ناگه‌ی بردووه په‌یامێك بۆ هه‌موو یاریزانه‌كانی جیهان ده‌نێرێت، نه‌ك به ته‌نیا بۆ مێسی.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی كریستیانۆ هۆشداری ده‌داته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كه ئه‌و باشترینی مێژووه.
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی كریستیانۆ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه له دژی مێسی، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریی له ریكلامێك كرد و ناسناوی Goatـیان پێ به‌خشی، ئه‌م وشه له زمانی ئینگلیزی به مانای بزن دێت و له Greatst of all time هاتووه، واته باشترین هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌مین یاری مۆندیالی 2018ـی رووسیا له دژی ئیسپانیا هاتریك تۆمار كرد.