تۆتی باس له ساته‌وه‌ختێكی ترسناك ده‌كات
فرانچیسكۆ تۆتی جه‌نگاوه‌ری دێرینی یانه‌ی رۆما، له لێدوانێكدا مه‌ترسییه‌ك له باره‌ی داهاتووی خۆی ده‌خاته روو، ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك باسی وازهێنانی یاریزانێك ده‌كرێت، ترسێك دام ده‌گرێت.
تۆتی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات جارێ بیر له وازهێنان ناكه‌مه‌وه، ده‌شڵێت: ده‌زانم جه‌سته‌م شه‌كه‌ت و ماندووه، به‌س هه‌وڵده‌ده‌م بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش به‌رگه بگرم و له خزمه‌تكردنی یانه‌ی رۆما به‌رده‌وام بم.
تۆتی له 1989 له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی رۆما ده‌ستی به یاریكردن كردووه و زیاتر له 25 ساڵه له‌م یانه‌یه یاری ده‌كات، جگه له درێسی رۆمای پایته‌خت هیچ درێسێكی دیكه نه‌پۆشیوه.