به ڤیدیۆ... ئیسپانیا به زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی ئێرانی بڕی
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به گۆڵێكی دیێگۆ كۆستا شكستی به ئێران هێنا.
له یاریگه‌ی كازان ئارینا هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م له ئه‌نجامی فشارێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و دیێگۆ كۆستا گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كی 54 تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له مۆندیال.
دوای 10 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران گۆڵێكی له ئیسپانیا تۆمار كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان ئاهه‌نگێكی زۆریان گێرا، به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌و گۆڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌سوودی ئیسپانیا كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی، به‌ڵام هیوای بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو له‌ده‌ست نه‌داوه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی پورتوگال ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و مه‌غریبیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.