دوو یاری دیكه‌ی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
ئێواره‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی دوو یاری دیكه، كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان دێت، كه تێیدا یانه‌ی شێروانه به جه‌سته‌یه‌كی زامداره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی شاری دهۆك ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ شێروانه
شێروانه رێگایه‌كی دووری له كه‌لاره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بڕیوه، شێروانه له‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی سه‌ردار مه‌جید به دۆخێكی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌فته‌ی پێشوو له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه قوربانی یانه‌ی دهۆك و سێیه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه نووسییه‌وه.
شێروانه له كۆی 4 یاری ته‌نیا یه‌ك خاڵی كۆكردۆته‌وه و له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زین و ماڵئاواییكردنی كه‌وتۆته سه‌ر و له دوایین پۆلێنی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی سه‌میر بابۆ له 4 یاری ئه‌م وه‌رزه 7 خاڵی ده‌ستخستووه و له یاری رابردووی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.
شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دوایین 9 یاری نێوان له مێژووی خوله‌كه پێشمه‌رگه 2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه 2 یاری بردۆته‌وه، هه‌ردوو سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یانه كه‌لارییه‌كه‌ش له نێو یاریگه‌ی پێشمه‌رگه بووه، 5 یاریش له نێوانیان به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه
زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه مێژووییه‌كی زۆریان له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر نییه.
سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی هێشتا به ته‌واوه‌تی هێزی ساڵانی پێشووی له خوله‌كه نیشان نه‌داوه و له كۆی 4 یاری ته‌نیا 5 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسه‌لان جه‌لال به‌ده‌ستپێكێكی باش پێشوازی له خوله‌كه كردووه و 10 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه.