لە دژی نەخۆشی شێرپەنجە رابکە
ماراسۆنێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوە دەچێت و کوردستان24یش سپۆنسەری میدیایی ماراسۆنەکە دەکات.
سەرەتای مانگی داهاتوو رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری رزگاری بۆ چارەسەری شێرپەنجە راکردنێکی ماوە درێژ بە مەودای سێ کیلۆمەتر بەڕێوە دەبات و هەوڵ دەدرێت لە رێگای ئەم ماراسۆنە کۆمەک بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە کۆبکرێتەوە.
رۆژی 3ی مانگی داهاتوو راکردنە ماوە درێژەکە لە شەقامی کەرکووکەوە بۆ بەردەم نەخۆشخانەی نانەکەلی دەکرێت و ئامانجی ئەم چاڵاکییەی رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بڵاوکردنەوەی هوشیارییە لە دژی نەخۆشی شێرپەنجە و لە ئێستاوە رۆژانە لە پارکی سامی عەبدوڕەحمان بەشداربووان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ بەشداریکردن لەم راکردنە، کە وەکو هەمیشە کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی ئەم چاڵاکییەی رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن دەبێت.