کچەکەی محەمەد سەڵاح گۆڵێکی لە ئانفێڵد تۆمار کرد

کاردانەوەی هاندەران بۆ کچەکەی محەمەد سەڵاح ببینە

K24 – هه‌ولێر:

لە دواین یاری خولی ئینگلیزیدا، یانەی لیڤەرپوول بە دوو گۆڵ بێ وەڵام لە یانەی وۆڵڤزی بردەوە، بەڵام بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ مانجستەر سیتی، شکستی هێنا لە بردنەوەی نازناوەکە.

محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، توانی لەگەڵ دوو یاریزانی دیکە ببێتە گۆڵکاری خولەکە و خەڵاتی تایبەت بەدەستبهێنێت.

ئەوەی بووە جێگای سەرنجی هاندەرانی لیڤەرپوول، کچەکەی محەمەد سەڵاح بوو، کاتێک باوکی خەڵاتەکەی وەردەگرت، توانی گۆڵێک تۆمار بکات و جۆش و خرۆش بخاتە نێو هاندەران.

H.J