گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ بەهۆی پێنەدانی خەڵاتی بالۆن دۆر داوای لێبوردن لە ئینیێستا دەکات

لەوانەیە ئینیێستا 2018 بتوانێت خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت

گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ بەهۆی پێنەدانی خەڵاتی بالۆن دۆر داوای لێبوردن لە ئاندرێس ئینیێستای یاریزانی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

باسکال ڤێری، سەرنووسەری گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ لە دوایین ژمارەی گۆڤارەکەیدا وتارێکی لە ژێر ناونیشانی (ببوورە ئینیێستا) نووسیوە و ئەو سەرنووسەرەی گۆڤارە فڕەنسییەکە کە ساڵانە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان دەکات و خەڵاتی بالۆن دۆر دابەش دەکات، بەهۆی ئەوەی ئینیێستا تاکو ئێستا نەیتوانیوە خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت و داوای لێبوردنی لەو یاریزانە 33 ساڵانە کردووە.

ئینیێستا کە نزیکە لەوەی کۆتایی ئەم وەرزە بارسێلۆنا بەرەو خولی چینی بەجێبهێڵێت، ساڵی 2010 دوای ئەوەی لە فیاةلی مۆندیال گۆڵی سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمارکرد و مۆندیالی بەدەستهێنا، نەیتوانی بالۆن دۆر بەدەست بهێنێت، بەڵکو پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی ئەو ساڵە دەستنیشانکرا.

سەرنووسەرەکەی گۆڤارە فڕەنسییەکە لە وتارەکەیدا نووسیویەتی، ئینیێستا سەڵماندی عەقڵ لە هەموو شتێک گرنگترە بە تایبەتی لە چامپیۆنزلیگ، ئینێستا بەهرەمەندێکی مەزنە و ئەگەر ئەوە نەبووایە مێسی رووبەڕووی سەختی زۆر دەبووەوە. بەڵام سەرنووسەرەکەی فڕانس فووتبۆڵ هیوایەکی بە ئینیێستا بەخشیوەی و پێیوایە ئەگەر ئینیێستا لە مۆندیالی رووسیا ئاشتێکی بەرز پێشکەش بکات و نازناوەکە بەدەست بهێنێت، ئەوا دەتوانێت خەڵاتی بالۆن دۆری 2018 بەدەست بهێنێت.