کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتێکی دیکەی 2017ی بەدەستهێنا و ریکۆردی مێسی شکاند

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری پێنجەم خەڵاتی گۆڵ50ی بەدەستهێنا

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری پێنجەم خەڵاتی گۆڵ50ی بەدەستهێنا و بەپێش لیۆنێل مێسی کەوتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن ماڵپەڕی بەناوبانگی جیهانیی گۆڵەوە بەباشترین یاریزانی 2017 دەستنیشانکرا و کریس بەپێش جیانلویجی بۆفۆن و لۆکا مۆدریچ کەوتەوە، کە پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا و لیۆنێل مێسیش ئەمساڵ لە پلەی چوارەم هات و سێرخیۆ رامۆسیش بە پێنجەم باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ماڵپەڕی گۆڵ دەستنیشانکرا.

ئەمە پێنجەم جارە کریستیانۆ ئەم خاڵەتە بەدەست بهێنێت و ریکۆردی لیۆنێل مێسی شکاند، کە پێشتر چوار جار خەڵاتەکەی بردووەتەوە, کە 500 رۆژنامەنووس لە 37 بەشی ماڵپەڕەکەوە دەنگ دەدەن و باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان دەکەن.

باشترین 50 یاریزانی جیهان بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ:

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی ریال مەدریدی ئیسپانی

2- جیانلویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی ئیتالی یۆڤێنتۆسی ئیتالی

3- لۆکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی ریال مەدریدی ئیسپانی

4- لیۆنێل مێسی، هێرشبەری ئارجێنتینی بارسێلۆنای ئیسپانی

5- سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ریال مەدریدی ئیسپانی

6- نێیمار داسێلڤا، هێرشبەری بڕازیلی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی

7- کیلیان مباپێ، هێرشبەری فڕەنسی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی

8- نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فڕەنسی چێڵسی ئینگلیزی

9- پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی

10- تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی ریال مەدریدی ئیسپانی

11- مارسیلۆ، بەرگریکاری بڕازیلی ریال مەدریدی ئیسپانی

12- ئێدین هازارد، هێرشبەری بەلجیکی چێڵسی ئینگلیزی

13- ئیسکۆ، ناوەڕاستکاری ئیسپانی ریال مەدریدی ئیسپانی

14- دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بڕازیلی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی

15- لیۆناردۆ بۆنۆچی، بەرگریکاری ئیتالی یئەیسی میلانی ئیتالی

16- تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی بایرن میونشنی ئەڵمانی

17- هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی تۆتێنهامی ئینگلیزی

18- پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی

19- رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، هێرشبەری پۆلەندی بایرن میونشنی ئەڵمانی

20- لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی بارسێلۆنای ئیسپانی

21- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سوێدی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی

22- ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرۆگوایی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی

23- ئەنتۆنیۆ گریزمان، هێرشبەری فڕەنسی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی

24- عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فڕەنسی بارسێلۆنای ئیسپانی

25- درێیس مێرتێنز، هێرشبەری بەلجیکی ناپۆلی ئیتاڵی

کاریکاتێری ماڵپەڕی گۆڵ لەبارەی خەڵاتی گۆڵ50ی ئەمساڵ
کاریکاتێری ماڵپەڕی گۆڵ لەبارەی خەڵاتی گۆڵ50ی ئەمساڵ