به فه‌رمی تاڤیكۆ له سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا كشایه‌وه
كارلۆ تاڤیكۆ پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چواری ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو بكات، به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا كشایه‌وه و داوای لێبوردنی له هه‌موو گه‌لی ئیتاڵیا كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2017، تاڤیكۆ به فه‌رمی به‌هۆی بێبه‌شبوونی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال ده‌ستی له سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا هه‌ڵگرت و رایگه‌یاند داوای لێبوردن له ته‌واوی خه‌ڵكی ئیتاڵیا ده‌كه‌م و پێویسته باجی هه‌ڵه‌كانم بده‌ین و به‌ره‌و ماڵه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه و پاشان ده‌ست به‌كاری سیاسی بكه‌مه‌وه.
تاڤیكۆ له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرت، ده‌شڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له ڕووی هونه‌ری و ته‌كتیكییه‌وه تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره هات و به‌هۆی كۆمه‌ڵێك بڕیاری چه‌وت و هه‌ڵه تووشی ئه‌و دۆخه هاتین.
تاڤیكۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سوید ده‌ڵێت: به‌شێوازێكی خراپ و به پلانێكی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوید یاریمان كرد، ئێمه له یارییه‌كه پێویستیمان به یاریزانی به‌هره‌مه‌ند و ئاستبه‌رز هه‌بوو، ئه‌و یاریزانانه‌ش له نێو یاریگه نه‌بوون، به‌ڵكو له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ریزكرابوون.
تاڤیگۆی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، له بواری سیاسه‌تدا كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی له ئیتاڵیا هه‌یه، له 11 ته‌مووزی 2014 به فه‌رمی به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیای وه‌رگرت، له‌سه‌رده‌می ئه‌و ئیتاڵیا ره‌شترین مێژووی تۆمار كرد، به‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو بكات ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.