باشترین ناوه‌راستكاره‌كانی 5 وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كران
سه‌رچاوه‌يه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، باشترین 5 ناوه‌راستكاری پێنج وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگی ده‌ستنیشان كرد، كه تێیدا ئێدین هازاردی ناوه‌راستكاری به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی سه‌رلیستی باشترینه‌كانی گرتووه.
به پێگه‌ی Sqwakaـی بریتانیا، باشترین ناوه‌راستكاره‌كانی 5 وه‌رزی رابردووی ده‌ستنیشان كردووه كه له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون.
1ـ لایتۆن باینز، یارییسازی تیپی ئێڤەرتۆن، وەرزی 2012 ـ 2013 توانیویه‌تی 116 ھەلی گۆڵكردن بۆ هاوڕێیه‌كانی بڕه‌خسێنێت.
2ـ ئێدین ھازارد، ناوه‌راستكاری یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی، وه‌رزی 2013 ـ 2014 سه‌رتۆپی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرت كه زۆرترین ئه‌سیستیان هه‌بوو كه تێیدا (99) گۆڵی بۆ یاریزانه‌كانی هاویانه‌ی دروست كرد.
3ـ ئێدین ھازارد، دیسان له وه‌رزی 2014 ـ 2015 پێشه‌نگی گرت و 99 ئه‌سیستی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
4ـ مەسعوود ئۆزێل، ناوەڕاستکاری ئارسێناڵی لەندەنی، وه‌رزی 2015 ـ 2016 باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، كاتێك توانی 114 ئه‌سیت بۆ تۆپچیەکان تۆمار بكات.
5ـ کریستیان ئێریکسن، یاریسازی تۆتێنھام ھۆتسبێری له‌نده‌نی، وه‌رزی رابردوو 2016 ـ 2017، پێشه‌نگی باشترین ناوه‌راستكاره‌كانی له‌ڕووی ئه‌سیسته‌وه گرت، به‌وپێیه‌ی 112 گۆڵی بۆ هاری كه‌ین و دێلی ئاڵی و هاوڕێیه‌كانی دیكه‌ی دروست كرد.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم