رۆژێكی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه چوو
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان 5 یاری له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، له یاری كلاسیكۆ، دهۆك و هه‌ولێر به‌یه‌كسانبوون یاریگه‌یان جێهێشت، برایه‌تیش له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان له دواخوله‌كی یارییه‌كه له سه‌ركه‌وتن بێبه‌ش بوو، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه گازی باكوور و ئاكرێ یه‌كتریان گۆڵباران كرد.
دهۆك 0 ـ 0 هه‌ولێر
ئه‌م دوویانه‌یه به‌درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش ناوبژیوان سه‌ردار عومه‌ری له یانه‌ی دهۆك به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
یانەی دهۆك لە ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانەی ھەولێریش له كۆی 5 یاری ته‌نیا 7 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان 1 ـ 1 برایه‌تی
دیار یاخی به‌رگریكاری برایه‌تی له گێمی دووه‌م به لێدانی سه‌ر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی سه‌وزپۆشه‌كان تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 93 پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات بیلال عه‌لی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
برایه‌تی به 2 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی خوله‌كه مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا دەربەندیخان له 5 یاری ئه‌م وه‌رزه 6 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
هه‌ندرێن 1 ـ 2 ئارارات
له خوله‌كی 8 هه‌ندرێن له رێگه‌ی ماجد را‌شد سه‌لامه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 20 جانلوكا سیلڤای به‌رازیلی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارارات یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له گێمی دووه‌م مه‌حموود محه‌مه‌د له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ ئارارات زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به‌سوودی ئارارات كۆتایی هات.
هه‌ندرێن به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مه‌وه بۆ ریزبه‌ندی خواره‌وه داكشا، له به‌رامبه‌ردا ئارارات كه ئه‌م وه‌رزه 3 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 10 خاڵ به‌ره‌و خانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی هه‌ڵكشا.
گازی باكوور 3 ـ 3 ئاكرێ
ئاكرێ بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی گازی باكوور سه‌ردانی كه‌ركووكی كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه بوو به درێژایی مێژووی خولی نایابی كوردستان، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له ئێستادا یانه‌ی گازی باكوور كه تاکە نوێنەرەکەی کەرکووک خاوەنی تەنھا 6 خاڵە و له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاکرێش تەنھا یەک بردنەوە و سێ شکستی ھەیە و خاوەن 4 خاڵە و لە پلەی دوانزەیەمی ریزبەندیدایە .
نه‌ورۆز 0 ـ 0 زاخۆ
یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای ئاشتی شاری سلێمانی باوه‌شی بۆ یانه‌ی زاخۆ كرده‌وه، هه‌ردوو یانه هاوشێوه‌ی ھەفتەی پێشوویان به خاڵێك رازیبوون و یاریگه‌یان جێهێشت.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سره‌و گورون له 5 یاری ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، 3 به‌رامبه‌ربوون و شكستێكی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ هێشتا له‌م وه‌رزه تامی سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه.