بزانه‌ تۆتی له‌ نامه‌كه‌یدا چی نووسیوه‌؟

نامه‌كه‌ی بۆ هاورێیه‌كی پێشووی ناردووه‌

K24 ـ هه‌ولێر

فرانچیسکۆ تۆتی ئەستێرە و کاپتنی یانەی رۆمای ئیتاڵی لە نامەیەک بۆ کۆنتی یاریزانی پێشووی رۆما، بە بۆنەی رۆژی لەدایک بوونیەوە رای گەیاندووە کە دوو ساڵی دیكه‌ش لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

دوای پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونیی، تۆتی نوسیویەتی: کۆنتی ھێدی ھێدی تەمەنت ھەڵ دەکشێت بیستوومە دەتەوێت ببییتە راھێنەر دڵنیابە من دوو ساڵی تر یاری دەکەم ھەرکات بوویت بە راھێنەری تیمێک، من بۆ لای تۆ دێم،

تۆتی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، له‌ ١٩٩٢ـه‌وه‌ لە یانەی رۆمای ئیتاڵی یاری دەکات و لە ساڵی ١٩٩٨ـه‌وه‌ شارە کاپتنی ئەو یانەیەی وەرگرتووە و تا ئێستاش بەردەوامە لە سەرکردایەتی گورگەکان.