مێسی له‌ ریكۆردێكی مێژوویی گه‌وره‌ نزیك بۆته‌وه‌

لیۆ ده‌یه‌وێت به‌م ریكۆرده‌ مێژووییه‌ بشكێنێت

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ریكۆردی دیكه‌ی شكاندووه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه‌ تا وه‌رزی داهاتوو رێكۆردێكی گه‌وره‌ی ئه‌فسانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ بشكێنێت.

پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی پێویستی به‌ 84 گۆڵی دیكه‌ هه‌یه‌ تا ببێته‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه‌ زۆرترین گۆڵی له‌ مێژوودا تۆمار كردووه‌.

لیۆنێل مێسی له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه‌ یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا تا ئێستا له‌ 638 یاری، 559 گۆڵی كردووه‌، له‌ دوای پێلێی به‌رازیلی دووه‌م یاریزانه‌ كه‌ زۆرترین گۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه‌ تۆمار كردووه‌، له‌ كاتێكدا پێلێ ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی له‌ 757 یاری 643 گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتۆس كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی پێشبینی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی ئه‌م دوو وه‌رزه‌ له‌ بارسێلۆنا بمێنێته‌وه‌ ده‌توانێت ئه‌و ریكۆرده‌ گه‌وره‌یه‌ بشكێنێت.