رۆبن بەیەکجاریی وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا

دوای 14 ساڵ رۆبن بەیەکجاریی درێسی هۆڵەندای لەبەرکردەوە

K24- هەولێر

ئاریێن رۆبن بەیەکجاریی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا نەگەیشتە مۆندیالی 2018، رۆبنی 33 ساڵان بەفەرمی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند، کە لە یاریی بەرامبەر سوێد رۆبن دووانەی تۆمارکرد و لە دوایین یاریی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دووانەی کرد.
رۆبن کە لەوەتەی 2003 بۆ ماوەی 14 ساڵ درێسی هەڵبژاردەکەی دەپۆشی، لە 96 یاریی 37 گۆڵی بۆ هۆڵەندا کرد و رۆبن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتنە فایناڵی مۆندیالی 2010، بەڵام نەیانتوانی ببنە پاڵەوان و بە ئیسپانیا دۆڕان.
رۆبن دوای یارییەکەی هەڵبژاردەکەی گوتی '14 ساڵی زۆر خۆشم لەگەڵ هۆڵەندا بەڕێکرد، فایناڵی مۆندیالی 2010 و پێشکۆتایی مۆندیالی 2014 خۆشترین ساتەکانم بوون لەگەڵ هۆڵەندا، لە هەردوو جار لەگەڵ شنایدەر، ڤان پێرسی و ڤان دێرڤارت ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد'.