به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی گریمیۆ (ئارسه‌ر مێلۆ) گه‌یشته رێككه‌وتن و له هاوینی داهاتوو ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 مارسی 2018، بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كه به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ 9 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌ك پاداشت له‌گه‌ڵ ئارسه‌ر میلۆی ناوه‌راستكاری یانه‌ی گریمیۆ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئارسه‌ر میلۆ بكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا كه ئێستا ئه‌و ئه‌ستێره دێرینه‌ی بارسا ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه.
ئارسه‌ر میلۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی گریمیۆ پێگه‌یشتووه و پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی به‌رازیل كردووه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ مۆندیالی 2018ـی به‌رازیل بانگهێشتی سه‌ماكاره‌كانی سیلیساو بكرێت.