زیزۆ بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه، 2 هه‌واڵی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی راگه‌یاند
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی 2 هه‌واڵی ناخۆشی بۆ میدیاكان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دانی كارڤاخاڵ تووشی پێكان هاتووه و هێشتا هیچ ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر نییه كه بتوانێت به‌شداریی له یاری گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بكات.
له باره‌ی هێنا ده‌ره‌وه‌ی ئیسكۆ و پڕكردنه‌وه‌ی به ئاسێنسیۆ، راهێنه‌ری ریال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئیسكۆ به‌هۆی ئازاری شانه‌كانی نه‌یتوانی به‌شداری گێمی دووه‌م بكات.
زیزۆ له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر بایرن میونشن گوتی: پێویستە ئێمە لە یاری دووەمیش بتوانین بردەنەوە بەدەست بێنن و هێشتان هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە، بیرمانە بەرامبەر یوڤێنتوس لە یاری چوون برندەوەیەکی گەورەمان بەدەست هێنا، بەڵام یاری هاتنەوە نزیکبوو ماڵئاوایی بکەین، لە تۆپی پێدا هەموو شتێک چاوەرێ لیدەکرێت، بۆیە ناتوانین بڵێین کە هەموو شتێکمان یەکلایی کردۆتەوە، هەربۆیە دەمانەوێت بۆ یاری داهاتوو باشتر یاری بکەین و وانەش لە یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس وەربگرین و بایرن میونشن بۆ بردنەوە دێتە یاریگەکەمان.
بڕیاره یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه بچێت.