تۆپی پێ بارسێلۆنا ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه‌

بارسێلۆنا ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه‌
مێسی و نێیمار دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بارسێلۆنای بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 46 ساڵه‌ هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌م ریكۆرده‌ی پێ تۆمار نه‌كراوه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 20 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی كه‌ته‌لۆنیا ئامارێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا یه‌كه‌م یانه‌یه‌ كه‌ توانیویه‌تی تا گه‌ڕی 28ـی لالیگا هیچ یاریزانێكی كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز نه‌كرێته‌وه‌ و هیچ لێدانێكی سزاشی له‌سه‌ر هه‌ژمار نه‌كرێت.

دوایینجار یاریزانێكی بارسێلۆنا كه‌ له‌ لالیگا كارتی سووری وه‌رگرتووه‌، له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2015 بووه‌ كاتێك خاڤێر ماسكیرانۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، له‌ دوای وه‌رزی 1970 ـ 1971 بارسێلۆنا تاكه‌ یانه‌یه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ گه‌ڕی 28ـه‌م و هیچ كارتی و سوور و لێدانی سزای له‌سه‌ر نه‌گیراوه‌.

بارسێلۆنا تا گه‌ڕی 28ـه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ 63 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ و‌، به‌ جیاوازی 2 خاڵ له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ دووره‌.

بابەتی زیاتر

ئالێگری بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌رده‌بڕێ

ئالێگری بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ب...

پێیوایه‌ یانه‌ی سامپادۆریا له‌ بارسێلۆنا به‌هێزتره‌

"مێسی له‌ بارسێلۆنا ده‌ڕوات"

"مێسی له‌ بارسێلۆنا ده‌ڕوات"

بڕیاریداوه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌