رۆناڵدینۆی به‌ڕازیلی به یه‌كجار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوو كچ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆناڵدینۆ دی ئه‌سیس مۆریرا، ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، كه به هۆی پێشكه‌شكردنی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو دڵی سه‌دان هه‌زار هه‌واداری خۆشكردووه، هاوشێوه‌ی جموجۆڵی سه‌یره‌كانی ناو یاریگا، ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه كارێكی سه‌یرتر بكات، ئه‌ویش ده‌یه‌وێت به یه‌كجار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوو كچ بكات.
رۆناڵدینۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، كه دووجار وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه، ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌ژین، به ناوه‌كانی پریسیلا كۆیلۆ و بیاتریس سوزا، له شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌ڕازیل.
به گوێره‌ی میدیاكان كۆشكه‌كه‌ی رۆناڵدینۆ، نزیكه‌ی 7 ملیۆن دۆلار نرخه‌كه‌یه‌تی و ئێستا ئه‌و یاریزانه ئاماده‌كاری بۆ رێكخستنی ئاهه‌نگێگی گه‌وره‌ی سه‌مای سامپا ده‌كات له كۆشكه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به یه‌ك رۆژ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ساز بكات.
جلی بووكێنی هه‌ریه‌كێك له‌و دوو ده‌ستگیرانه‌ی رۆناڵدینۆ، نزیكه‌ی 2 هه‌زار دۆلار نرخه‌كه‌یه‌تی، به گوێره‌ی میدیاكانی به‌ڕازیلیش، ئه‌و یاریزانه بڕیاریداوه هه‌مان دیاری و جلوبه‌رگ و بۆن پێشكه‌ش به هه‌ردوو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بكات.
فره‌ژنی و تێكه‌ڵبوون به سياسه‌ت
له ئادار/ مارسی 2018 و له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ ژاپۆن له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیكه‌كه‌ی كه ژه‌نیاری سامپان، رۆناڵدینۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌ردوو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئێستای ده‌ركه‌وتوون، به هه‌مان شێوه له سه‌ردانێكی به‌رازیلیای پایته‌ختی به‌رازیلیش له گه‌شته‌كه‌دا هاوڕێیه‌تیان كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌رازیل، ئێستا رۆناڵدینۆ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته بواری سیاسه‌ت، هاوشێوه‌ی هاوڕێكه‌ی، رۆماریۆ، بچێته ریزی پارتی كۆماری به‌رازیلی، كه پارتێكی راستڕه‌وی ناوه‌نده، به‌ڵام ئێستا چاودێرانی ئه‌و حزبه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و شێوازه‌ی ژیانی رۆناڵدینۆ، كه جیاوازه، زیان به ده‌رفه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نن و ره‌نگه نه‌توانێت له سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌ربچێت.
فره‌ژنی و یاسای هاوسه‌رگیری
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاسا، رۆناڵدینۆ ناتوانێت له یه‌ك كاتدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوو ژن‌دا بكات، به‌و پێیه‌ی یاسا سزای بۆ ئه‌و پیاوانه داناوه، هه‌ندێك جاریش ده‌گاته شه‌ش ساڵ به‌ندكردن، به‌ڵام وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌نها ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوو كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ساز ده‌كات و هیچ یه‌كێكیش له حاڵه‌ته‌كان به هاوسه‌رگیری فه‌رمی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی به‌رازیل تۆمار ناكات.
خێزانه‌كه‌ی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن
دایسی, خوشكى رۆناڵدینۆ دژی ئه‌و كاره‌ی برایه‌كه‌یه‌تی، هاوكات نایه‌وێت به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ش بكات، هاوڕێیه‌كی نزیكی خێزانه‌كه‌ش بۆ رۆژنامه‌ی ئێكسترای به‌ڕازیلی ده‌ڵێت: "ئه‌وان به‌و كاره‌ی رۆناڵدینۆ زۆر بێزار بوونه، به‌تایبه‌تیش بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دیارییانه‌ی پێشكه‌ش به پریسیلا ده‌كات، هه‌مان دیاریش ده‌داته كچێكی دیكه‌ش".
میدیاكانی به‌ڕازیلیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه، له ساڵی 2016، كه‌تووه‌ته داوی خۆشه‌ویستی بیاتریس، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ پریسیلا له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا بووه.
رۆژنامه‌ی "ئودیا"ی ناوخۆییش بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ رۆناڵدینۆ داوای ده‌ستی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی كردووه بۆ هاوسه‌رگیری، هه‌مان ئه‌نگوستیله‌ی هاوسه‌رگیریشی پێشكه‌ش به هه‌ردووكیان كردووه.
له كاتێكدا میدیاكانی به‌رازیل باس له ناوه‌ڕۆكی ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ناوی گۆرانیبێژی ئاهه‌نگه‌كه‌شیان ئاشكرا كردووه، به‌ڵام رۆناڵدینۆ له‌سه‌ر تویته‌ر نووسیویه‌تی: "باوه‌ڕ به هیچ هه‌واڵێك مه‌كه‌ن، هه‌ر رۆژێك هاوسه‌رگیری بكه‌م، خۆم پێتان ده‌ڵێم".
ا. م