دیارترین 10 ئه‌ستێره كه له مۆندیال بێبه‌ش بوونه
له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه زۆربه‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا لیستی یاریزانه‌كانیان بۆ به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌یه بڵاو كردۆته‌وه، دوورخرانه‌وه‌ی به‌شێكیان توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند.
1ـ ماریۆ گۆتزه (ئه‌ڵمانیا)
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 25 ساڵییه كه له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی ئارجێنتین تۆمار كرد به‌هۆكاری هونه‌ری و دۆخی خراپی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند بانگهێشتی مۆندیال نه‌كراوه، گۆتزێ له‌گه‌ڵ مانشافته‌كان 63 یاری ئه‌نجام داوه و 17 گۆڵی كردووه.
2ـ ئانتۆنی مارسیال (فره‌نسا)
ئه‌م یاریزانه لاوه كه له باڵه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات و زیاتر حه‌ز له یاریكردن به تۆپی به‌رز ده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری فره‌نسا ئه‌و یاریزانه دووربخاته‌وه.
3ـ ئالڤارۆ مۆراتا (ئیسپانیا)
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م هێرشبه‌ر به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له یۆرۆی 2016 یاری بۆ ئیسپانیا ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت له ماڵه‌وه و له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال بكات.
4ـ ئاندرێه شورله (ئه‌ڵمانیا)
ئه‌م یاریزانه‌ش هاوشێوه‌ی گۆتزێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند به‌ره‌و دواوه رۆیشت ناوی له لیستی یاریزانه به‌شداربووه‌كان بۆ مۆندیال دوورخرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له مۆندیالی رابردوو ئه‌و یاریزانه كارتی كاریگه‌ری ده‌ستی یواكیم لۆفی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا بوو كه له گێمی دووه‌م بۆ گۆڕینی یارییه‌كه پشتی پێده‌به‌ست.
5ـ ئالێكسانده‌ر لاكازێت (فره‌نسا)
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 26 ساڵییه، ته‌نیا 16 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كردووه و ته‌نیا 3 گۆڵی كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له پرێمه‌رلیگ له 32 یاری 14 گۆڵی بۆ ئارسێناڵ كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن مه‌كینه‌ی گۆڵكردن بوو كاتێ: له 275 یاری 129 گۆڵی كرد و 43 ئاسیستی هه‌بوو.
6ـ سیسك فابریگاس (ئیسپانیا)
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هه‌بوو، به‌ڵام له لایه‌ن جۆلیان لۆیتیغی راهێنه‌ری ئیسپانیا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی پێ نه‌درا.
7ـ ماورۆ ئیكاردی (ئارجێنتینا)
ئه‌م هێرشبه‌ره گۆڵكاره‌ی ئیتاڵیا توانی دوای دابڕانێكی زۆر سه‌ركردایه‌تی ئینته‌ر میلان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چامپیۆنزلیگ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی دڵی سامپاولی راهێنه‌ری تانگۆ بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال رازیبكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌شێك له میدیاكان پێیانوایه سامپاولی له‌سه‌ر داوای مێسی ئه‌و یاریزانه‌ی دوورخستۆته‌وه.
8ـ راجا نیانگۆلان (به‌لجیكا)
دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ی یانه‌ی رۆما میدیاكانی هه‌ژاند، راسته‌وخۆ دوای هه‌واڵی بێبه‌شبوونی له مۆندیال بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
سه‌ری زۆر نایاب بوو، به‌هۆی هه‌بوونی جۆردی ئالبا ئه‌و یاریزانه بانگهێشتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا نه‌كرا.
9ـ جۆ هارت (ئینگلاند)
ئه‌م گۆڵپارێزه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ببێته یه‌كێك له 3 گۆڵپارێزه‌كه‌ی ئینگلاند بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال.
10ـ ماركۆس ئالۆنسۆ (ئیسپانیا)
ئه‌م یاریزانه كه له باڵی راستی یانه‌ی چێڵسی یاری ده‌كات و یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م وه‌رزه، جیا له‌وه‌ش گۆڵكارێكی تایبه‌ت بوو، لێدانه راسته‌وخۆیه‌كان و لێدانی