یارییه دواخراوه‌كانی ئه‌مڕۆ كۆتاییان هات
یارییه دواخراوه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوون، هه‌ندرێن له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو شكستی به زێره‌ڤانی هێنا، دیار عه‌لی هێرشبه‌ری نه‌ورۆز یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئارارات له شكست رزگار كرد، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، برایه‌تی هاوشێوه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م دیسان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا.
ئارارات و نه‌ورۆز نه‌یانتوانی سوود له شكسته‌كه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ربگرن
له یارییه‌كی دواخراودا، ئارارات له یاریگای خۆی میوانداریی نه‌ورۆزی نوێنه‌ری سلێمانییه‌كان كرد، یارییه‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌مومژاوی به‌ڕێوه‌چوو، ئارارات هه‌ر زوو له رێگه‌ی ئه‌میر ره‌زا یاریزانه پیشه‌گه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی گۆڵی پێشكه‌وتنی به لێدانی سه‌ر تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه، ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نه‌ورۆز یه‌كسان كرده‌وه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 17 گۆڵ و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئارارات به 35 خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه بۆ 2 خاڵ كه‌مكرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز بووه خاوه‌نی 34 خاڵ و له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
هه‌ندرێن باری لاسه‌نگی به زێره‌ڤانی راست كرده‌وه.
هه‌ندرێن له شاری هه‌ولێر و له یاریگای خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی كرد، هه‌ندرێن به هه‌مان ئه‌و شكسته‌ی له قۆناخی یه‌كه‌م له دهۆك تووشی بوو، تۆڵه‌ی خۆی له زێره‌ڤانی كرده‌وه و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌م شكسته‌ی زێره‌ڤانیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر له ململانێكردنی نازناوی خوله‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
زێره‌ڤانی به 29 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی گه‌یانده 25 خاڵ.
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه زۆرترین گورزی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌شاندووه
برایه‌تی دواین یاریی سزادراوی خۆی له شه‌قڵاوه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ئه‌نجامدا و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هێنا.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتن، به‌ڵام له خوله‌كی 28 به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كه وه‌ستێنرا و دواخرا، ئه‌مڕۆ له خوله‌كی 28 ناوبژیوان فیكه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی لێ دایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، عه‌لی ره‌عدی به‌رگریكار گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ برایه‌تی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر حه‌مید ئیسماعیل گۆڵی دووه‌می بۆ سه‌وزپۆشه‌كانی فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ری برایه‌تی زیاد كرد.
پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش كۆتایی بێت، سه‌فین مه‌نسۆڕ هێرشبه‌ری برایه‌تی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، به‌مه‌ش برایه‌تی ئه‌مرۆ له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر گورزی خۆی له پێشمه‌رگه وه‌شاند و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی ، به‌مه‌ش بۆ دووه‌مینجاره له‌م وه‌رزه برایه‌تی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری بباته‌وه، به‌وپێیه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌میش سه‌وزپۆشه‌كان له پیرمام به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی له پێشمه‌رگه‌ی بردبووه‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش برایه‌تی خۆی له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار رزگار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ بۆ پله‌ی یازده‌یه‌می خوله‌كه سه‌ركه‌وت، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به شێوه‌یه‌كی كاتی به 37 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.