به وێنه... بارسێلۆنا 5 بژارده‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆ هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، سێیه‌مین ئۆفه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له فلیپی كۆتینهۆ ره‌ت كرده‌وه، له ئێستادا رۆبێرت فێرناندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بارسێلۆنا 5 بژارده‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆ هه‌یه كه له ئێستادا هیچ هیوایه‌كیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نه‌ماوه.
به گوێره‌ی میدیاكان، یانه‌ی بارسێلۆنا 5 یاریزانی دیكه‌ی بۆ پێشنیار كراوه كه بیكاته شوێنگره‌وه‌ی كۆتینهۆ، كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه.
1ـ تۆماس لیمار (مۆناكۆ):
تۆماس لیماری 21 ساڵ، یه‌كێكه له دیارترین ناوه‌راستكاره دره‌وشاوه‌كانی فره‌نسایه، ئارسێناڵ له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه شه‌ڕی مان و نه‌مانی بۆ كرد، به‌ڵام هێشتا خه‌ونه‌كه‌ی نه‌هاتۆته دی، بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌یه، وه‌رزی رابردوو ئه‌م یاریزانه باشترین ئاستی به درێسی مۆناكۆ پێشكه‌ش كرد.
2ـ ماركۆ ئاسێنسیۆ (ریال مه‌درید):
ئه‌م یاریزانه له ئێستادا باشترین سووپرایزه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یه، تا دێت به ئاستبه‌رزی جیهان به‌خۆیه‌وه سه‌رسام ده‌كات، بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی شكاندنی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی پێرێز به‌په‌له بۆ زیادكردنی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هاتۆته سه‌رهێڵ و ده‌یه‌وێت 500 ملیۆن یۆرۆ بكاته مه‌رجی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
3ـ كریستیان ئه‌ریكسن (تۆتێنهام):
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی تۆتێنهام به ئه‌سیسته‌كانی سه‌رنجی یانه‌كانی راكێشاوه، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی رابردوو ئه‌و ئه‌ستێره دانیماركییه 15 ئه‌سیستی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كرد، هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی لێدانی به‌هێزه و چه‌كێكی كاریگه‌ری ده‌ستی بۆچیتینیۆی راهێنه‌ری تۆتێنهامه.
4ـ مه‌سعوود ئۆزیل (ئارسێناڵ):
ئۆزیل كه به مسته‌ر ئه‌سیست ناسراوه، به‌وپێیه‌ی له مێژووی خۆیدا خاوه‌نی 197 ئه‌سیسته، ئه‌م یاریزانه پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید یاری كردووه و به ته‌واوه‌تی شاره‌زای كه‌شوهه‌وای لالیگایه، ده‌توانێت ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه به‌هۆی نه‌مانی چاڤی هێرناندێز و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئینیێستا دروست بووه.
5ـ سۆڵ نیگێز (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید):
یاریزانێكی بچووك، به‌ڵام ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 150 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.