"دی ماریا ده‌چێته بارسێلۆنا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا چاوی خسۆته سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دی ماریا و گفتووگۆییه‌كی سه‌ره‌تایش له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 ئایاری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كارگێرانی بارسێلۆنا له خولی چینییه‌وه گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئاردا توران پێگه‌یشتووه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له پێناو گواستنه‌وه‌ی دی ماریا ده‌ستبه‌رداری یاریزانه توركه‌كه بن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئۆڵێ ئارجێنتینا ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا له‌سه‌ر خواستی مێسی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دی ماریا چڕ كردۆته‌وه و گفتووگۆیه‌كی سه‌ره‌تایش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌ی تانگۆ كراوه.
سه‌رچاوه ئارجێنتینایه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه مێسی خۆی سه‌ركردایه‌تی گفتووگۆیه‌كان ده‌كات و هه‌وڵ بۆ رازیكردنی دی ماریای هاونیشتیمانی ده‌دات.
دی ماریای 29 ساڵ له هاوینی 2015 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان و پێشتریش یاریی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید و بێنفیكای پورتوگالی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ئاردا تووران ماوه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به بڕی 24 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده هاته بارسێلۆنا و تا ئێستا 15 گۆڵی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه.