فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان: بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان بە شێوازی کۆمەڵە یەکلا بووەتەوە

سەلام حوسێن: لە بڕیاری بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان بە شێوازی کۆمەڵە پاشگەز نابینەوە

K24- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە بڕیاری بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان بە شێوازی خول پاشگەز ببنەوە و سکرتێری فیدراسیۆنەکەش دەڵێت 'یانەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووینە'.

سەلام حوسێن، سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە (ئەمڕۆی وەرزش)ی کوردستان24 لەبارەی بڕیاری کۆتاییان لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان رایگەیاند 'لە بڕیاری بەڕێوەچوونی وەرزی 2018/2017 بە شێوازی خول پاشگەز نابینەوە و بەڕێوەچوونی خولەکە بە شێوازی دوو کۆمەلە یەکلا بووەتەوە، چونکە لەناو یانەکان دوو رای جیاواز دروستبووە و بەشێکیان داوا دەکەن وەکو دوو وەرزی رابردوو بە شێوازی خول بەڕێوە بچێت، بەشێکیشیان داوا دەکەن بە خول بەڕێوە بچێت، بەڵام ئێمە دەبێتە هەردوو را لەبەرچاو بگرین'.

پێشتر یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر، برایەتی، نەورۆز، زاخۆ و زێرەڤانی بە کوردستان24یان راگەیاندبوو  لە بڕیاری بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان بە شێوازی دوو کۆمەڵە ناڕازین، کە دوو وەرزە خولەکە بەم شێوازە بەڕێوە دەچێت.

سەلام حوسێن راشیگەیاند 'شەممەی داهاتوو رای سەرپەرشتیاری هونەری یانەکان وەردەگرین و لەوانەیە بڕیار بدەین لە هەر کۆمەڵەیەک سێ یانە بۆ قۆناخی کۆتایی خولەکە سەربکەوێت، بۆ ئەوەی لە قۆناخی کۆتاییش 10 گەڕی دیکە بەڕێوە بچێت'.