مێسی به 900 ملیۆن دۆلار له رۆیشتنی له بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی له لایه‌ن مانچێسته‌ر سیتی پێشكه‌ش كراوه و ناتوانێت ره‌تی بكاته‌وه و له جێهێشتنی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا گفتووگۆیه‌كانی نێوان ئیداره‌ی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر سیتی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی سیتیزن ئاماده‌یه 284 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی بداته بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی مان سیتی قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی مێسی كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی، پێكهاتوون به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 57 ملیۆن دۆلار بۆ پێنج ساڵ مێسی په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی بكات، به‌مه‌ش كۆی تێچووی گواستنه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ده‌گاته نزیكه‌ی 900 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له مێژوودا.