مۆدریچ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: به خه‌ڵاته‌كه‌م زۆر دڵخۆش نییم، ئه‌وه‌ی زیاتر منی دڵخۆش كردووه مانه‌وه‌مه له ریال مه‌درید و زه‌حمه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه خۆم ببینمه‌وه.
لوكا مۆدریچ، ناوه‌راستكاری كرواتی به بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه‌وت و به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا.
مۆدریچ ده‌ڵێت: تووشی شۆك نه‌بووم كاتێك كریستیانۆ نه‌یتوانی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بێت، به‌دڵنیاییه‌وه هۆكارێكی هه‌بووه، هه‌رچه‌نده من حه‌زم ده‌كرد لێره ببینم، ئاواته خوازم له ماوه‌یه‌كی نزیك له شوێنێكی تر چاومان به‌یه‌كتر بكه‌وێت.
مۆدریچ گوتیشی: بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بۆمن واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، زاڵبوون به‌سه‌ر كریستیانۆ، سه‌ڵاح و مێسی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌توانێت خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیش بباته‌وه، مۆدریچ له به‌رسیڤی ئه‌مه ده‌ڵێت: نازانم، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین چی رووده‌دات، من له ئێستادا ته‌نیا بیرم له‌وه‌یه كه وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تێپه‌ڕ بكه‌م، ئه‌گه‌ر له كۆتاییه‌كه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرینم برده‌وه، ئه‌وا بۆ من شتێكی زۆر نایاب ده‌بێت.
مۆدریچ له وه‌ڵامێكدا ده‌ڵێت: هه‌رگیز به‌و كاره توڕه نه‌بووم كه راهێنه‌ری ریال مه‌درید وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، له‌مباره‌یه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر كردووه و پێیوایه نابێته یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تا توانای جه‌سته‌ییم بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه.
مۆریچ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیهانی یانه‌كان، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال و باشترین ناوه‌راستكاری ئه‌ورووپا و باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای وه‌رگرت.
مۆدریچ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌بێ هیچ گوومانێك ئه‌مساڵ باشترین ساتی ژیانی وه‌رزشیم بووه، چونكه بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م گه‌یشتمه یاریی كۆتایی مۆندیال و بردنه‌وه‌ی 3 چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌كیش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ستكه‌وت و شانازییه‌كانی منی گه‌وره‌تر كرد.