یانه‌ی سلێمانی كشانه‌وه‌ی له چالاكییه‌كانی كوردستان و عێراق راگه‌یاند
هه‌رده ره‌ئوف جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی به كوردستان24 راگه‌یاند، یانه‌ی سلێمانی هێشتا بڕیاری نه‌داوه به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق بكات، ناوبراو ده‌شڵێت: بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كان پێویستیان به بوجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح هه‌یه و نامانه‌وێت به تیپێكی لاواز به‌شداری بكه‌ن.
هه‌رده ره‌ئووف له به‌رسیڤێكی كوردستان24 ده‌ڵێت: یانه‌ی سلێمانی ناتوانێت هاوشێوه‌ی یانه‌كانی دیكه‌ی سنووری سلێمانی به‌شداریی له خوله‌كان بكات، چونكه هانده‌ران ئه‌نجامیان له یانه‌ی سلێمانی ده‌وێت، یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش ئاماده نین به‌بێ به‌رامبه‌ر یاری بۆ سلێمانی بكه‌ن، ئێمه‌ش هیچ بودجه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی تیپێكی به‌هێزی پێ دروست بكه‌ین.