به ڤیدیۆ... نهێنی گریانه‌كه‌ی دۆناروما ئاشكرا بوو
له جامی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌یسی میلان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا، به‌مه‌ش دۆنارومای گۆڵپارێز سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی میلانی كرد و تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دروشمی ده‌ركردنی ئه‌و گۆڵپارێزه‌یان به‌رز كرده‌وه و فرمێسكیان پێ باراند.
هانده‌ران بانه‌رێكی درێژیان له نێو یاریگه به‌رز كرده‌وه و داوایان له دۆنارۆما ده‌كرد له یاریگه‌ی سانسیرۆ بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌شیان نووسیبوو: دۆناروما له میلان بڕۆ ئاراممان نه‌ما".
له دوای یارییه‌كه دۆنارۆما به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به گریانێكی قووڵ یاریگه‌ی جێهێشت، دواتر بۆنۆچی كاپتنی میلان رۆیشت دڵنه‌وایی دایه‌وه و فرمێسكه‌كانی گۆڵپارێزه لاوه‌كه‌ی سڕی.
گاتوزۆ به‌هۆی گریانه‌كه‌ی دۆناروما هاته ده‌نگ
دوای ئه‌و رووداوه، گاتوزۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلان ره‌خنه‌ی توندی له هانده‌ران گرت و گوتی: دۆناروما هه‌رگیز باسی جێهێشتنی یانه‌ی میلانی نه‌كردووه و شایسته‌ی گه‌وره‌ترین رێزه، بۆیه نه‌ده‌بوو ئه‌و مامه‌ڵه ئاژه‌ڵییه به‌رامبه‌ر گه‌نجێكی 18 ساڵی بكه‌ن.
دۆناروما له ئیتاڵیا به جێگره‌وه‌ی بۆفۆن ناسراوه و په‌یوه‌سته به گرێبه‌ست تا 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌هۆی ده‌نگۆی هه‌بوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی، میدیاكان به گه‌رمی باسی رۆیشتنی دۆنارومایان له میلان ده‌كرد.