یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ڵێن به زێدان ده‌دات ببێته ئه‌ژدیها
دوای ئه‌وه‌ی بۆرخا مایۆرال به تۆماركردنی 2 گۆڵ سه‌ركردایه‌تی ریال مه‌دریدی كرد بۆ گه‌یشتن به قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا، له لێدوانێكدا ئه‌و یاریزانه به‌ڵێنێكی سه‌یر بۆ به زیزۆی راهێنه‌ری ده‌دات.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆنلابرادا یه‌كسانبوون، 2 گۆڵی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن مایۆرال تۆمار كرا، به‌مه‌ش به كۆی ئه‌نجامی (4 ـ 2) گۆڵ یانه‌ی شایانه سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد.
بۆرخا مایۆرال، ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت: ئاماده‌م ببمه ئه‌ژدیهایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆم له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بكه‌مه‌وه.
مایۆرال گوتیشی: بۆ رازیكردنی زێدان ئاماده‌م هه‌موو شتێك بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئاماده‌م له به‌رگی مرۆڤ بێمه ده‌ره‌وه و وه‌ك دره‌نده‌یه‌ك به‌گژ به‌رامبه‌ره‌كانم دابچمه‌وه.
مایۆرال ده‌شڵێت: نامه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌تانه له‌ده‌ست بده‌م كه زینه‌دین زێدان بۆم ده‌ره‌خسێنێت و ده‌مه‌وێـت به‌رده‌وام متمانه‌ی راهێنه‌ر به‌ده‌ست هبێنم.
مایۆرالی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی پارلای ئیسپانیا پێگه‌یشتووه كه یانه‌یه‌كی نه‌ناسراوه له جیهان، به‌ڵام له 2015 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، وه‌رزی رابردووش به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤۆڵفسبورگی ئه‌ڵمانیا كرد.