کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەریکە خۆی و یۆڤێنتۆس وێران دەکات

خەریکە خۆی و یانەکەی مایەپووچ دەبن

ئەگەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمەتی دەستدرێژی کردنی بۆ سەر خانمە ئەمریکییەکە بەسەردا ساخ بێتەوە نزیکەی ملیارێک یۆرۆ زەرەر دەکات.
دوای ئەوەی تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر خانمێکی ئەمریکی لەلایەن میدیاکانەوە لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ بلاوکرایەوە، بەشێکی سپۆنسەرەکانی ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە دڵتەنگی خۆیان دەربڕی و گومان دەکرێت ئەگەر ئەم تۆمەتەی بەسەر ساخ بێتەوە، گرێبەستەکانیان لەگەڵ کریس هەڵبوەشێننەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر تۆمەتەکە بەسەر کریس ساخ بێتەوە، لەوانەیە سپۆنسەرەکانی لەدەست بدات، بەمەش نزیکەی ملیارێک یۆرۆ لەدەست دەدات، کە کۆمپانیاکانی نایکی ئەمریکی و ئی ئەی لە دوو بەیاننامەی جیاوازیاندا دڵتەنگی خۆیان بە بلاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیانە لەسەر کریستیانۆ دەربڕی و رایانگەیاندووە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوەش ئەم زەەرە هەر بە کریستیانۆ نەکەوتووە، بەڵکو یانەی یۆڤێنتۆس بەهۆی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، نزیکەی سەدا 10ی نرخی پشکەکانی لەدەست داوە و یانە ئیتاڵییەکە لە بۆرسەدا نرخی پشکەکانی کەمیان کردووە.
خانمێکی ئەمریکی بەناوی کاترین مایۆرگا سكاڵای لەسەر کریستیانۆ تۆمارکردووە و دەلێت نۆ ساڵ پێش ئێستا کریستیانۆ لە هۆتێڵێکی لاس ڤێگاس دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، بەڵام کریستیانۆ ئەم تۆمەتانەی هەرزوو رەتکردووەتەوە.