هه‌ر گۆڵێكی به‌یل زیاتر له 2 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ریال مه‌درید كه‌وتووه
تا دێت ره‌خنه و ناڕه‌زاییه‌كان له دژی گاریس به‌یل زیاتر ده‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌دریدیش له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر گۆڵێكی به‌یل زیاتر له 2 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ریال مه‌درید كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 ئابی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له به‌دوداچوونێكدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له وه‌رزی رابردووه‌وه 9 گۆڵی تۆمار كردووه، هه‌ر گۆڵێكی بایی 2 ملیۆن یۆرۆیه، نرخی هه‌ر ئه‌سیستێكیشی 7 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ریال مه‌درید كه‌وتووه.
وه‌رزی رابردوو ریال مه‌درید زۆرترین پاره‌ی به‌هۆی گاریس به‌یله‌وه له‌سه‌ر كه‌وتووه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 60 یاری، به‌یل به‌شداریی 27 یاری كردووه، هه‌ر یارییه‌كه‌یش یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار یۆرۆ نرخه‌كه‌ی بووه، نرخی هه‌ر خولێك یاریكردنی به‌یل به 12 هه‌زار یۆرۆ بووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه مه‌درییه‌كه، گاریس به‌یل له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه كه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه به‌شداری 150 یاری كردووه، هه‌ر یارییه‌كه‌ش تێچووه‌كه‌ی 927 هه‌زار یۆرۆ بووه، بۆ هه‌ر ساڵێكیش به‌یل 18 ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرتووه.
گاریس به‌یلی 28 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نییه‌وه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا ئه‌نجامی راپرسییه‌كان ده‌ریخستووه كه زۆرینه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید داوای به‌ڕێكردنی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن.