هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
بەرێوە بەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشبیر و وەرزش و لاوان لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ كوردستان24 وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی و ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكانی كوردستانی دیاركرد و ئاماژه‌ی به چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌تیش كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 شووباتی 2017، شاكر سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش وەزارەتی رۆشبیر و وەرزش و لاوانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری سه‌رجه‌م یانه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كرێت.
شاكر سمو ده‌شڵێت: لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی یانەكان كۆمەڵێك رێنمای تایبەت پەیرو دەكرێت، سه‌ره‌تا هه‌ڵبژاردنه‌كان له یانه‌كانی شاری دهۆك ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر یانه‌یه‌كیش هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نه‌كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گردرێته‌وه.
له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا شاكر سمۆ له باره‌ی مه‌رجی به‌ربژێره‌كان ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌وكه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان به‌ربژێر ده‌كه‌ن ده‌بێت بڕوانامه‌كانیان كه‌متر له به‌كالۆریۆس نه‌بێت.
شاكر سمۆ له وڵامێكی دیكه‌ی كوردستان24 ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رۆك و ئه‌ندامانه‌ی كه 8 ساڵیان تێپه‌ڕاندووه بۆیان نییه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆیان به‌ربژێر بكه‌نه‌وه.
له هه‌ڕێمی كوردستان 85 یانه هه‌یه كه به فه‌رمی مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان پێدراوه، دوایینجاریش كه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان كرا له 2012 بوو.