پاڵه‌وانێكی كورد مه‌راسیمی ماره‌بڕینه‌كه‌ی برده سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی كه ده‌یان ناسناوی له‌سه‌ر بردۆته‌وه
K24 ـ دهۆك
سه‌یاف سه‌ڵاح پاڵه‌وانی كورد له یاری (كیك بۆكسێن)، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش مه‌راسیمی ماره‌بڕینی برده سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی كه ده‌یان ناسناوی له‌سه‌ر بردۆته‌وه.
سه‌یاف سه‌ڵاح، وه‌رزشوانی شاری دهۆك، له دوایین به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانییه‌تی ئاسیا توانی مێدالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێك ئه‌نجام دا.
سه‌یاف دوای ماره‌بڕینه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی چووه سه‌ر سه‌كۆی گۆڕه‌پانێكی كیك بۆكسێن و بیره‌وه‌رییه خۆشه‌كان و ناسناوه‌كانی پێشووتری هاوشانی هاوژینه‌كه‌ی به‌چێژتر كرد.
سه‌یاف سه‌ڵاح، پێشتر به‌شداریی له چه‌ندان پاڵه‌وانییه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پێشتریش مێدالیای زێڕی له پاڵه‌وانییه‌تیی جیهانی له ئه‌ڵمانیا له مل كرا.